کانونی دوھەم 03, 2024 13:00 Asia/Tehran

وتەبێژی سوپای زایۆنی دانی بەوەدانا کە کشانەوەی بەرتەسک لە غەززە لەبەر سووک کردنی باری قورسی ئابووریی شەڕی غەززە بووە.

دانیەل هاگاری بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کشانەوەی هێزەکانی سوپا بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکان لە ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجام دراوە.

شایەتحاڵەکان باسی ئەوەیان کردووە کە هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژاوای کەرتی غەززە کشاونەتەوە. هەروەها هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە چەند گەڕەکێکی باکووری ڕۆژاوای غەززەیش کشاونەتەوە، لەوان دوو گەڕەکی "شێخ ڕزوان" و "ئەلنەسر". هەروها ڕژێمی زایۆنی بە راگەیاندنی گۆڕدران لە تاکتیکی جەنگی و کەمکردنەوەی ژماری سەربازەکانی، تانکەکانی لە هەندێک گەڕەکی شاری غەززە بردۆتە دەرەوە.

میدیا زایۆنییەکان ڕایاگەیاندووە کە سوپای زایۆنی بەردەوامە لە کشانەوە لە باکووری کەرتی غەززە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێزی زیاتر لەم ناوچەیە دەباتە دەرەوە.

سەرپەیڤ