هەڵمەتی تازەی سوپای یەمەن لەدژ رژیمی زایۆنی
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەواڵی کرانەئامانجی کەشتییەکی رژیمی زایۆنی لە دەریای سوری ڕاگەیاند.
سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند، بۆ پاڵپشتیی لە ستەملێکراویی گەلی فەلەستین کە بەرەوڕووی دەسدرێژکاریی و گەمارۆن، هێزی دەریایی یەمەن، کەشتیی "CMA CGM TAGE" کردە ئامانج کە بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەچوو و ئەو هێرشە دوای ئەوە ئەنجامی گرت کە کارمەند و کرێکارانی کەشتییەکە خۆیان بوارد لە وەڵامدانەوە بە پەیوەندییەکانی هێزی دەریایی یەمەنی و پەیامەکانی وشداریی دەری ئەوان.
سەریع هەروەها پێی داگرت لەسەر درێژەی هەڵمەتی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەدژ کەشتیەکانی رژیمی زایۆنیستی هەتا کاتی وەستانی دەسدرێژکاریی بۆسەر غەززە.
ناوبراو وتیشی: رەوتی کەشتیەوانیی لە دەریای سور و دەریای عەرەبدا بۆ هەموو گەمییەکانی جیهان جگە لە کەشتیەکانی رژیمی زایۆنی هێمنە وهەرچەشنە دەسدریژکارییەک لەلایەن ئەمریکاوە بێ وەڵام نامێنێ.
ناوبراو لەبارەی تیرۆری ساڵح ئەلعاروری جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماسیش وتی: ئیمە وەک هێزە چەکدارەکانی یەمەن، شەهیدبوونی ئەلعاروری لە برایانی خەباتگێڕمان لە بزووتنەوەی خۆراگریی ئیسلامیی حەماس سەرەخۆشی و پیرۆزبایی دەکەین.