کانونی دوھەم 04, 2024 18:00 Asia/Tehran

سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە تیرۆری ساڵح عاروری جێگری مەکتەبی سیاسی حەماس لە زاحیەی باشووری بەیرووت بەبێ وڵام و سزا نامێنێتەوە.

سەید حەسەن نەسروڵڵای سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، وێڕای ئاماژە بە هەڵمەتی خۆڕاگری لوبنان بەدژی زایونیستەکان لە باشووری ئەو وڵاتە ڕاشیگەیاند کە خۆڕاگری لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا شەشسەدو حەفتا هەڵمەتی بەڕیوە بردوە چلوهەشت بنکەی سنوری زایونیستەکانیش زۆرتر لە جارێک کراوەتە ئامانج.

سەید حەسەن نەسروڵڵا، هەروەها وتیشی کە هاوکات خۆڕاگری ئیسلامی چوارسەدو نەوەدو چوار هێرشی بەڕیوە بردوون کە لەئاکامی دا پەنجا خاڵی سنوری لە جارێک زۆرتر کراونە ئامانج.

سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، پێداگریشی کرد کە شەهیدکرانی شەهید ساڵح عاروری هاوڕێکانی لە لوبنان بەبێ گومان بێ وڵام و سزا نامێنێتەوەو بڕیاری ئەو تۆڵەش لەدەست فەرماندەرانی هەڵمەتەکان دایە.

نەسروڵڵا وێڕای ئاماژە بە رووداوکانی عێراقیش ڕایگەیاند کە هەنووکە دەرفەتێکی یەگجار شیاوە لەبەردەم عێراق و لوبنان دا بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و دەرکردنی داگیرکەران

سەرپەیڤ