کانونی دوھەم 08, 2024 15:30 Asia/Tehran

سەدان زایۆنی لە حەیفا دژ بە بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.

خۆپیشاندەران لە حەیفا خوازیاری کشانەوەی نەتانیاهوو و کابینەکەی بوون. شەممەی ڕابردوویش هەزاران کەس بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لە تێلاڤیڤ دژ بە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی داوایان لە کابینەی ئەم ڕژێمە کرد کە دەستبەسەرکراوانیان بگەڕێنێتەوە. لەم خۆپێشاندانەدا زایۆنییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە کابینەی نەتانیاهوو و کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی زایۆنی بەرامبەر بە گیانی دەستبەسەرکراوانیان. خۆپیشاندەران هەروەها خوازیاری هەنگاوی خێرای کابینەی زایۆنی بوون بۆ گەڕاندنەوەی دەستبەسەرکراوەکانیان لە غەززەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس ڕایانگەیاندووە کە هەتا ئەو کاتەی شەڕ لە غەززە بە تەواوەتی ڕانەگیردرێ، هەرگیز ڕازی نابن بە دانوستان لەگەڵ ئەم ڕژێمە بۆ گۆڕینەوەی دەستبەسەرکراوی زایۆنی بە دیلی فەلەستینی. 

ڕژێمی زایۆنی کە بۆ تیابردنی گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لەوان حەماس و ئازاد کردنی دەستبەسەرکراوەکانی خۆی هێرشی کردبووە سەر غەززە، دوای چەندین هەفتە جەنایەت و تاوانکاری لەم ناوچەیە، نەگەیشتە ئامانجەکانی و بەناچاری ڕووی کردە دانوستان لەگەڵ خۆڕاگری.

سەرپەیڤ