چوونەسەری ژماری کوژراو و برینداری سوپای رژیمی زایۆنی
نەخۆشخانەی "سوروکا" لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان ئەمرۆ دووشەممە دانی بەوەدانا کە لە دەسپێکی شەڕی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، دوو هەزار و٤٧٨ چەکداری برینداری زایۆنی تەنیا بۆ ئەو نەخۆشخانە گوێزراونەوە کە برین و زامی١٤کەسیان کارییەو چارەسەریی بۆ٣٥ کەس لەوان هەروا بەردەوامە.
سوپای رژیمی زایۆنی بەفەرمی تەنیا دانی ناوە بە برینداربوونی دووهەزار و سێ سەت زایۆنی و کوژرانی پێنج سەت چەکدار و ئەفسەری، لەماوەی شەڕی غەززەدا. بەپێی ڕاپۆری میدیا زایۆنییەکان، ئاماری ئەو بریندارانەی سوپای رژیمی زایۆنی رایدەگەیێنێ زۆر جیاوازە لەو ئامارەی نەخۆشخانەکانی ئەو رژیمە دەیخەنەڕوو. بە تێپەڕینی نەوەدو سێ رۆژ بەسەر شەڕی رژیمی زایۆنی بەدژ غەززە، بارستای خۆسانسۆرکردن لەنێو سوپای رژیمی زایۆنی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووەو خێزانی چەکدارانی زایۆنیش نیگەرانی بارودۆخی هەنووکەن.
ئەفسەرێکی سوپای زایۆنی کە لەم دواییەدا لە شەڕی غەززە گەڕاوەتەوە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە کەناڵ و میدیا جیاجیاکان بڵاو بووەتەوە وێڕای ڕەت کردنەوەی ئاماری کوژراو و بریندارانی سوپای رژیمی زایۆنی لە شەڕی غەززە، باس لە کوژرانی سێ هەزار چەکداری زایۆنی و هەروەها برینداربوونی یازدە هەزار سەربازی دیکەی ئەو رژیمە دەکا، هەواڵێک کە ژمارێک لە سەرچاوە زایۆنییەکانیش پشت ڕاستیان کردۆتەوە و شاردنەوەی ئاماری راستەقینە، ژماری زۆری کوژراو و برینداری سوپای زایۆنی لە شەڕی دژ بە غەززە، ئاشکرا دەکا. ژماری تانکەکان، ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان، نەفەرهەڵگرەکان و شۆڤڵە تێکشکێندراوەکانی زایۆنیەکان، لەماوەی شەڕی غەززەش لە نەوەدو سێیەمین رۆژی خۆیدا گەیشتووەتە نۆسەت ژمارە کە ئامارێکی زۆر سامناکە بۆ زایۆنیەکان.