کانونی دوھەم 10, 2024 11:50 Asia/Tehran

سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە کابینەی ئەم ڕژێمە توانا و شیاوەتیی بەڕێوەبردنی شەڕی نییە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بنیامین نەتانیاهوو شیاوەتیی ئەوەی نییە کە سەرۆکی کابینە و سەرۆک وەزیران بێت.

یاییر لاپید وتیشی: بێنی گانتێس، غازی ئایزنکۆت و گیدۆن ساعر دەبێ لە کابینەی نەتانیاهوو دووربخرێنەوە؛ چونکە ئەم کابینەیە توانای بەڕێوەبردنی شەڕی نییە و نەتانیاهوویش شیاوەتیی ئەوەی نییە سەرۆکوەزیران و سەرۆکی کابینە بێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: ساڵی ٢٠٢٤ بەتەواوەتی ساڵێکی جیاواز دەبێت، ئەو کەسەی ئەم کارەساتەی لێکەوتەوە لە سەر پۆستەکەی نامێنێتەوە. ئەو توندڕەوانە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان و نەتانیاهوویش دەگەڕێتەوە ماڵی خۆی.

لاپید پێی داگرت: ئێمە دەبێت لەنێوان ئەو وێرانکارییەی کە ساڵی ٢٠٢٣ کابینەی نەتانیاهوو وەڕێیخست و ئەو چاکسازییە گەورەی  ساڵی ٢٠٢٤ لە کابینە ڕوودەدات، یەکیان هەڵبژێرین. من دەزانم ئیسراییلییەکان چی هەڵدەبژێرن، بۆیە دەبێت کابینەکەی نەتانیاهوو هەڵبوەشێتەوە.

شایانی باسە تەشەنەی کێشە و ناکۆکیی نێوان سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە تاوانبارانی شکستی ئیسراییل بەرامبەر بە خۆڕاگریی فەلەستینیش، ئەو بگرە و بەردە و کێشمەکێشە ناوخۆییانەی گەلێک قووڵتر و بەربڵاوتر کردووە.

سەرپەیڤ