سەنعا: وڵامەکەمان بۆ هەمیشە کۆتایی دێنێ بە زاڵخوازیەکەی ئەمریکا
ڕاوێژکاری وەزارەتی ڕاگەیاندنی حکومەتە کاتیەکەی سەنعا وتی: ڕوبەڕووبونەوەی هەنووکەی یەمەن لەگەڵ ئەمریکا بەئامانجی پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستینی نیشتەجیی غەززەیە.
تۆفیق حەمیری ڕاوێژکاری وەزارەتی ڕاگەیاندنی حکومەتەی سەنعا لەمیانەی وتووێژێک سەبارەت بە پەلامارەکانی دوو ڕۆژی رابردووی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر سەنعاو حەدیدەو سەعدەو زەممارو تەعزو حوججەی وڵاتەکەی وتی: ئەو دەستدرێژکاریانە بەبێ وڵام نابن دەیانگەینە پەندی هەموو جیهان و ئەوه ئێستاش خەریکی خۆ ئامادەکردنین بۆ وڵامێک کە تاسەر کۆتایی دێنێ بە زاڵخوازیەکەی ئەمریکا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سەبارەت بە وڵاتانی هاوپەیمانی دەستدرێژکار بۆ خەڵکی جیهان و گەلانی عەرەبیش سەلماوە کە ئەوان هەرتەنیا ئامێرێکن بەدەست ئەمریکاوە بۆ دەستدرێژکاریەکانی و کە زایونیستەکان بۆماوەی نۆ ساڵ بەدژی یەمەن کەڵکی لێ وەرگرتن.
ڕاوێژکاری وەزارەتی ڕاگەیاندنی حکومەتەی سەنعا بە ڕاشکاوی وتی: هەنووکە بۆسەرجەم گەلانی عەرەب و موسوڵمان ڕوون بۆتەوە کە ئەمریکاو ئینگلیزو دوژمنی زایونیستی یەکەم دوژمنی ئومەتی عەرەبی و ئیسلامین.