کانونی دوھەم 17, 2024 09:00 Asia/Tehran

نزیکەی دوو هەزار شارۆچکەنشینی ئیسراییلی ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی.

شارۆچکەنشینانی زایۆنی لە بەردەم کەنێست (پەرلەمان) و نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە قودسی داگیرکراو کۆبوونەوە و دروشمیان دژی ناەتانیاهوو و کابینەی ڕژێمی زایۆنی دا و خوازیاری هەڵوەشانەوەی کابینەی ڕژێمی ڕژێمی زایۆنی بوون. ڕۆژی ڕابردوویش شارۆچکەنشینانی زایۆنی لە تێلاڤیڤ و سارۆچکەی بەیری" بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک داوایان لە بنیامین نەتانیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی کرد، هەوڵ بۆ ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی بدات کە لە دەستی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستیندان لە کەرتی غەززە.

هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە لەشکری ٣٦ی سوپای زایۆنی کە لیوای تایبەتی "گۆلانی"ـش لەخۆدەگرێت، لە کەرتی غەززە کشایەوە. لەشکەری ٣٦ی سوپای زایۆنی لە کەرتی غەززە تیپی تایبەتی گۆلانی، تیپی شەشەم، تیپی حەوت، تیپی ١٨٨ و تیپی ئەندازیاریی سوپای ڕژێمی زایۆنی دەگرێتەوە.پاشەکشەی لەشکری ٣٦ی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە لە کاتێکدایە کە پێشتر میدیا عبری زمانەکان دانیان بەوەدا نابوو کە ڕژێمی زایۆنی نەیتوانیوە کۆتایی بێنێ بە کۆنترۆڵ و زاڵێتیی حەماس بەسەر کەرتی غەززەدا.

سەرپەیڤ