کانونی دوھەم 20, 2024 09:30 Asia/Tehran

وەزیری ئاسایشی ناوخۆ و هەراسازکەری رژیمی زایۆنیستی فەرمانی بە ئەفسەرانی پۆلیسی ئەو رژیمە دا، تەقە لە فەلەستینیەکان بکەن تەنانەت ئەگەر جێی مەترسیش نەبن بۆ ئەوان.

"ئیتمار بێن گوێر" وەزیری ئاسایشی ناوخۆ و توندڕەوی رژیمی زایۆنی بە هێزەکانی یاماس ( یەکەی تایبەتی پۆلیسی بەناو بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمی رژیمی زایۆنی) لە لێواری رۆژاوای وت: "ئێوە بەتەواوەتی لەلایەن منەوە پاڵپشتیتان لێ دەکرێ. کاتێک فەلەستینیەک دەبینن، تەنانەت ئەگەر هیچ مەترسیەکیشی بۆتان نەبێ، تەقەی لێ بکەن".

ئەو فەرمانەی بێن گوێر لەوانەیە بوارخۆشکەربێ بۆ کوشتنی زیاتری فەلەستینیەکان لە لێواری رۆژاوا.

ئیتمار بێن گوێر ناسراوە بەوەی ڕوانگەی زۆر توندئاژۆیانەو دژبە فەلەستینیەکانی هەیە. ناوبراو بەرلەوە وتبووی، ئیسرائیل دەبێ هەموو رۆژ، دیلێکی فەلەستینی ئێعدام بکاو چوونەدەری هێزی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە ، یان قەبووڵکردنی ئاگربەس، هەڵەیەکی گەورەیە.

سەرپەیڤ