کانونی دوھەم 22, 2024 09:00 Asia/Tehran

ئەو مانگرتنە بەئاراستەی زەختی بنەماڵەی گیراوەکان بۆسەر نەتانیاهۆو بەئامانجی گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینیەکان لەگەڵ گیراوەکانیان بەڕیوە دەچێ.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان بنەماڵەی گیراوە زایونیستەکان دیسانەوە چەند خێوەتێکیان هەڵداوە لەبەردەرکی ماڵەکەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمە لە شاری قەیسەریەی باشووری حەیفا و وێڕای ناڕەزایەتی ڕاگەیاندنی خۆی سیاسەتی شەڕخوازانەی ناوبراو داوایان کردوە کە بەخێرایی گیراوە زایونیستەکان بەخێرایی بگۆڕدرێنەوە.

شارۆچکەنشینە ناڕازیەکان هەروەها خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕو گەڕاندنەوەی بەخێرایی منداڵەکانیان لە غەزەو دەستلەکارکێشانەوەی نەتانیاهۆ بوون.

و ڕایانگەیاندوە کە تا هاتنەوەی منداڵەکانیان هەروا بەردەوام دەبن لەسەر مانگرتنەکەیان و ئێستا ئیتر هیچ متمانەیەکیان بە نەتانیاهۆو کابینەکەی نەماوەو هەربۆیە خوازیاری وازهێنان لەدەسەڵاتی خۆی و کابینەکەین.

 

ڕۆژنامەی تایمزی ئینگلیزیش وێڕای ئاماژە بەو خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیە ڕایگەیاند کە کابینەی شەڕی زایونیستی دوا هەناسەکانی خۆی هەڵدەکێشێ.

سەرپەیڤ