هێزە چەکدارەکانی یەمەن: پەلامارەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بێ وەڵام نامێنێتەوە
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی شەوی رابردووی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن پێی داگرت: کە ئەم دەسدرێژییانە بێ وەڵام نامێنێتەوە.
سەرتیپ یەحیا سەریع، بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە ئیکس نووسی: دەسدرێژکارانی ئەمریکایی و ئینگلیزی لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا هەژدە پەلاماری ئاسمانییان کردۆتە سەر یەمەن، ناوبراو لە درێژەدا پێی داگرت کە ئەم پەلامارانە بێ وەڵام نامێننەوە.
ئەم قسانە پاش ئەوە هاتوونەتە ئاراوە کە ئەرکانی فەرماندەرێتیی تیرۆریستیی ناوەندیی ئەمریکا (سەنتکام) رایگەیاند شەوی سێشەممە بە کاتی سەنعا، هێزی دەریایی ئەمریکا و هێزی ئاسمایی بەریتانیا بە پشتیوانیی ئوسترالیا، بەحرەین، کەنەدا و هۆڵندا هێرشیان کردە سەر هەشت بنکە و بارەگای ئەنساروڵڵای یەمەن.
ئامانجی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەو پەلامارانە، لاوازکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەنە بۆ ئەوەی ئیتر نەتوانن پەلاماری گەمییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە دەریای سوور، گەرووی بابولمەندەب و کەنداوی عەدەن بدەن.