شوبات 09, 2024 10:30 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕوو لە ئەمریکاو ئینگلیز ڕایگەیاند کە بڕیاری ڕاگرتنی هەڵمەتەکانمان لە غەزەیەو هەرکات یەحیا سینواری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەو کەرتە پێ مان ڕابگەیەنێ ئەوکات هەڵمەتەکانمان ڕادەگرین.

محمد بەخیتی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕاگەیاند هەڵوێستی یەمەن لەهەمبەر شەڕەکەی غەزە واوەترە لە سەرجەم وڵاتانی ئەندامی هێڵی خۆڕاگری و ئەمڕۆ یەمەن لەبەرامبەر بەهێزترین وڵاتانی جیهان واتە ئەمریکاو ئینگلیزدا ڕاوەستاوە.

ناوبراو وتی: ئێمە بۆخۆمان بڕیار دەدەین و ئەو کەسەی لەبەرامبەر زلهێزەکان دا ڕادەوەستێ ڕیی تێ ناچی کە بڕیارەکەی لەدەست کەسانی دیکەدا بێ.

ئێمە بە ئەمریکاو ئینگلیز ڕادەگەیەنین کە بڕیاری ڕاگرتنی هەڵمەتەکانمان لە غەزەیەو هەرکات یەحیا سینواری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەو کەرتە پێ مان ڕابگەیەنێ ئەوکات هەڵمەتەکانمان ڕادەگرین.

سەرپەیڤ