هەڵمەتی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆسەر کەشتیەکی ئینگلیزی لە دەریای عدەن
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، ڕایگەیاند، کەشتیەکی ئینگلیزی لە کەنداوی عەدەن، کراوەتە ئامانج.
سەرتیپ"یەحیا سەریع" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەتا کۆتایی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی و هەڵوەشانەوەی گەمارۆی سەر خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە، پێش گرتن بە هاتووچۆی کەشتییە ئیسرائیلییەکان یان ئەو کەشتیانەی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەچن لە دوو دەریای سور و عەرەبیدا، بەردەوام دەکەن.
یەحیا سەریع وتیشی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە چوارچێوەی مافی بەرەڤانیی ڕەوا لە یەمەن، بۆ وەڵامدانەوە بە دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز و پێداگریی لەسەرهەڵوێستی پراکتیکی بۆ داکۆکی لە خەڵکی فەلەستین، هەنگاوی زیاتر دەنێن.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها وتی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن داوا لە هەموو ئازادیخوازان لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکەن، بۆ پاڵپشتی لە برادەرەکانمان لە کەرتی غەززەو ئیدانەی تاوانی زایۆنییەکانی جێی داکۆکیی ئەمریکاو ئینگلیز، هەڵوێستی کردەیی جیددیی بگرنەبەر.