ڕێژەی تازەی کوژراو و بریندارانی هێزی داگیرکەری زایۆنی لە غەززە
سوپای ڕژێمی زایۆنی دانی ناوە بە کوژرانی سەربازێکی دیکەی خۆی لە شەڕی غەززەدا.
سوپای ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ دانی نا بە کوژرانی ئەفسەرێکی خۆی لە شەڕ و پێکدادانەکانی ڕۆژی ڕابردوودا لە باشووری کەرتی غەززە.
بە پێی راپۆرتی میدیا زایۆنییەکان گرووبان "سایمۆن شالومۆف" کە چەکداری گوردانی دووسەد و دووی تیپی پاراشووتوانان بوو، ڕۆژی ڕابردوو لە شەڕێکدا لە باشووری کەرتی غەززە کوژرا.
بەم چەشنە، هەژماری کوژراوانی سوپای داگیرکەری زایۆنی لە شەڕی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردووە گەیشتیۆتە پێنسەد و حەفتا و چوار کەس و لەم ماوەیەدا دووهەزار و نۆسەد و هەژدە سەرباز و ئەفسەری زایۆنیش لە شەڕی غەززەدا بریندار بوونە.
لەکاتێکدا کە ئەمڕۆکە دیسان ئاژیری ئاگادارکردنەوە لە چەن شارۆچکەی زایۆنی نشینی دەوروبەری غەززە زرینگایەوە گوردانەکانی قودس، لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی گرتەگەلێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە کە تێیاندا وەبەرهێرشکەوتنی سەربازان و ترۆمبیلە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژاوای شاری غەززە دەبیندرێ.