شوبات 28, 2024 09:30 Asia/Tehran

سکرتێری لیژنەی باڵای یەمەن وێرای پێداگری لەسەر بەردەوامی پاڵپشتی یەمەن لە خەڵکی زۆرلێکراوو هێزمەندی غەزە، شەڕو مەیدانداربوونی ئەرتەشی یەمەن لەنێو دەریای سوورو تەنگەی بابولمەندەبی بە کارێکی ستراتیژیک لێکدایەوە.

یاسرحووری سکرتێری لیژنەی باڵای یەمەن سەبارەت بە گرینگی مەیدانداربوون و چالاکی ئەرتەشی یەمەن لەنێو دەریای سوور ڕایگەیاند کە شەڕی یەمەن لەگەڵ ئەمریکاو ئینگلیزو ڕژیمی زایۆنیستی لەنێو دەریای سوور بەئامانجی لایەنگری لە فەلەستین بەڕێوە دەچێ.

یاسرحووری سکرتێری لیژنەی باڵای یەمەن هەروەها وتی کە ئەو شەڕە لەلایەنی ڕامیاریەوە خاوەنی گرینگیەکی یەگجار زۆرەو سەرجەم وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی خاوەن سنوور لەگەڵ دەریای سوور پێویستە ڕۆڵیان هەبێ لەپێناو بەرگری لە ئامانجی خەڵکی فەلەستین دژبەو ڕژیمە.

یاسرحووری پێداگری کرد کە شەڕی یەمەن لەگەڵ ئەمریکاو ئینگلیزو ڕژیمی زایۆنیستی لەنێو دەریای سوور، نیشاندەری ڕۆڵی ڕامیاری و ستراتیژیکی یەمەن لە ناوچەکەدایەو ئەو مەیدانداریە پڕواتایە هێژمۆنی ئەمریکاو ئینگلیز لەنێو ئەو دەریایەدا لاواز دەکا.

سەرپەیڤ