ڕێپێوانی بنەماڵەی گیراوە زایۆنیستەکان تا بەردەم شوێنی نیشتەجێ بوونی نەتانیاهۆ
بەهەزاران ئیسڕائیلی دیسانەوە ڕژانە سەر شەقامەکانی تلاویڤ و شارۆچکە داگیرکراوەکانی دەوروبەری کەرتی غەزەو بەدانی دروشم بەدژی کابینەکەی نەتانیاهۆو، خوازیاری ڕێککەوتن بوون لەسەر گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان لەگەڵ حەماس.
ئەو ڕێپێوانە چوار ڕۆژیە لە باشوری خاکی داگیرکراوەو دەستی پێکردوەو و تاقمێک لە ناڕازیەکانی تلاویڤ شەقامی لکاو بە بنکەی وەزارەتی شەڕی ڕژیمی زایۆنیستیان داخست و بەدژی کابینەکەی نەتانیاهۆ دروشمیان داو خوازیاری ڕێککەوتن بوون لەسەر گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان لەگەڵ حەماس.
هاوکات لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانە وتووێژیک لە قەتەر بەئامانجی ڕێککەوتنی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ڕژیمی زایۆنیستی لەئارادایە.
هەنووکە نوێنەری وڵاتانی ئەمریکاو میسرو قەتەر لەهەوڵ دان لەگەڵ حەماس بگەنە ڕێککەوتنێک کە بەدەیان دیلی فەلەستینی بە گیراوە زایۆنیستەکان دا بگۆڕدرێنەوەو بۆماوەی شەش هەفتەش ئەو شەرە ڕابگیردرێ.