ئادار 05, 2024 12:00 Asia/Tehran

جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: هێرش بۆسەر غەززە، هێرشێکی ئەمریکاییە، ئەگەر داکۆکییەکانی ئەمریکا نەبوایە، رژیمی ئیسرائیل نەیدەتوانی چەند رۆژ زیاتر دەوام بێنێ.

"شێخ نەعیم قاسم" جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، لە کۆبوونەوەی یەکێتی جیهانیی زانایانی موقاوەمە لەژێر ناوی"البنیات المرصوص" لە بەیروت وتی: ئەمریکا لەهەوڵی زاڵبوون بەسەر ناوچەکەمان و گۆڕینی بەشێوەیەکە کە بتوانێ بەئاسانی هەرکەس کە بیەوێ خۆڕاگری بکاو پەیڕەوی لە واشنگتۆن نەکا، بەچۆکیدا بێنێ.

ئەو بەرپرسە باڵایەی خۆڕاگریی لوبنان ڕوو لە دوژمنی زایۆنی وتی: بێتوو کارێکی گەمژانە بکەن، بەرەوڕووی جۆری پێشکەوتووی شەڕی٣٣رۆژە دەبنەوەو شکستێکی سەرشۆڕانەی دیکە لە شکستەکانتان و سەرکەوتنێکی دیکە بە سەرکەوتنەکانمان زیاد دەبێ.

شێخ نەعیم قاسم وتیشی: تەوەری ئێران، سوریا، یەمەن، لوبنان، فەلەستین وعێراق، تەوەری مەزنایەتی و شەڕافەتە و خۆڕاگریی فەلەستین، بوێرانەترینی بەرەکانی خۆڕاگرییەو باڵاترین جۆری گیان بەخت کردنەکان بەدی دێنێ و گەلی فەلەستین، هێمای مرۆڤایەتیەو سەلماندی کە گەلێکی پاوەجێ، بەهێزو مەزنەو سەختی و دژواریی گەلێک تەحەمووڵ دەکا کە هیچ نەتەوەیەک لە جیهاندا، تاقی نەکردۆتەوە.

سەرپەیڤ