سانسۆری ڕژێمی زایۆنی لەبارەی زیان وخەساری پەلامارە موشەکی وخۆفڕانەکانی ئێران
نیسان 14, 2024 10:58 Asia/Tehran
ژێدەرە هەواڵیەکان بەیانی یەکشەممە راپۆرتیان دا کە ڕژێمی زایۆنی بە میدیاکانی ئەم ڕژێمە ئیزن نادەن وێنە وفیلمی پەلاماری موشەکی وخۆفڕی ئێران بڵاوکاتەوە
کەناڵی ٢٤ی ڕژێمی زایۆنی دانی پیناوە کە ئیزنی بڵاوکرانەوەی پەلاماری موشەکی وخۆفڕانەی ئێران بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکانیان نیە. ئەم میدیا زایۆنیە وتوویەتی : ئێمە وێنە وفیلمی زۆرزۆرترمان لە پەلاماری ئەمشەوی ئێران هەیە کە ناتوانین هەموویان بڵاوکەینەوە. هەرلەم پێوەندیەدا فایر ئەلدویری شارەزای سەربازی ئەردەنی کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەروتی: ڕژێمی زایۆنی هەوڵ ئەدات بارستای زەبرە گەیشتووەکان بشارێتەوە.