نیسان 20, 2024 11:58 Asia/Tehran
  • بۆیەکەم جاردوای دەسپێکرانی شەڕ؛هاتنی شاندێکی پرێشکی بۆ باکووری غەززە

سوپای ڕژێمی داگیرکەرلەماوەی ٢٤کاژێری ڕابردوو دەستی دابە چوارقەڵاچوولەدژی کەسانی سیڤیلی فەلەستینی لەغەززە کە بەهۆیەوە ٤٢کەس شەهید بوون.

ئەحمەد سەهمودپەیامنیری ئەلعالەم لەکەرتی غەززە وتی: لە ناوچە باکووریەکان، لە گەڕەکی شێخ رزوان قەڵاچووئەنجامی گرت وبۆمباران لەناوچەی بەیت حانون وناوچەی غەززە بەردەوام بوو بەجۆرێک کە توپخانەی سوپای داگیرکەران بەبێ پیشترئاگادارکردنەوەی خەڵک ماڵ وخانووی شارومەندانیان دایە بەرگوللە.وتیشی: بۆ یەکەم جارلەکاتی دەسپێکرانی دەسدرێژکاری بۆسەرغەززە، تیمێکی پریشکی بیانی هاتووەتە ناوناوچەباکووریەکانی غەززە وچوونەتە ناونەخۆشخانەی دەوڵەتیی کەماڵ عدوان، ئەم نەخۆشخانەیە گەورەترین نەخۆشخانە دوای کاول کران وڕۆخاندنی کۆگەی شەفا، نەخۆشخانەی قودس ونەخۆشخانەی ئەندونیزیایە لەکەرتی باکووری،وەتیمەکەلەوێ  خەرێکی خزمەت گەیاندن بە نەخۆشەکانن.

 

  •  

 

سەرپەیڤ