پەلاماری موشەکی حزبۆڵڵای لوبنان بۆسەرسەربازانی زایۆنی
نیسان 20, 2024 12:06 Asia/Tehran
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان شەوی هەینی لە پەلاماری موشەکی بۆسەر سەربازانی زایۆنی کەلەسنووری فەلەستین دا کۆببوونەوە هەواڵی دا
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ڕایگەیاند کە بە موشەکێک سەربازانی زایۆنی لەناوچەی سنووری ئەلمتلە داوەتە بەرپەلامار.خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان وتی: دوای هاتنی ترۆمۆبیلێکی سەربازی هامیربۆناوچەی ئەلمتلە وسەربازانی زایۆنی کەلەوێ کۆببوونەوە ، پەلامارێکی موشەکیمان کردەسەریان کە بووەهۆی کوژران وبرینداربوونی ژمارەیەک لەوان .
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لەبەیانی هەینی هەتا ئێستاکە لە شەش نۆرەدا بنکە وناوەندی سەربازانی زایۆنیان داوەتەبەر پەلامار، هەتائێستاکە دەیان هەزارزایۆنیست لە ترسی پەلامارەکانی خۆڕاگری لە شارۆچکە نزیکەکانی سنوورەکانی لوبنان چوونە تە دەرێ.