May 13, 2024 11:30 Asia/Tehran

بیرگەیەکی ئەمریکایی ڕایگەیاندوە کە بە هۆی هەڵمەتەکانی یەمەنییەکان لە دەریای سوور، زەبر و زیانێکی سێ ملیار دۆلاریی لە بەندەری ئەیلاتی فەلەستینی داگیرکراو کەوتووە.

بیرگەی "الشرق الاوسط" کە بنکەکەی لە واشینگتۆندایە لە راپۆرتێکدا نووسی کە زەبرو  زیانە ڕاستەوخۆ ئابوورییەکانی بەندەری ئومەڕەشاشی فەلەستینی داگیرکراو (ئەیلات) لەبەر هەڵمەتەکانی سوپای یەمەن لە دەریای سوور گەیشتۆتە سێ ملیار دۆلار.

ئەم بیرگەیە هەرچەن لە زۆر بواردا لایەنگری لە ڕژێمی زایۆنی  و ئەمریکا دەکات و لە پرسە سیاسی، سەربازی و دیپلۆماتیکەکاندا هەوڵی داوە ڕاستییەکان سانسۆر بکات و یان بەلاڕێیاندا ببات، لە راپۆرتێکدا دانی ناوە بەوەیدا کە ڕژێمی تێلاڤیڤ بە هۆی هەڵمەتەکانی یەمەنییەکان، زەبر و زیانێکی قورسی ئابوری لێکەوتووە. 

ئەم بیرگەیە نووسیویەتی: ئەو گەمارۆیەی یەمەنییەکان لە دەریای سوور دایانناوە بۆتە هۆی ئەوەی کە کۆمپانیاکانی گواستنەوە بەرەو ئەفریقا بڕۆن و ڕێگایەکی زێدەی هەشت هەزار مایلی بپێون و خەرج و بەرجی هاوردە و هەناردە بۆ ڕژێمی زایۆنی گەلێک زیاتر بووە. 

سەرپەیڤ