یەک دەقە بێدەنگیی پەرلەمانی ئەرمەنستان بۆڕێزنان لە شەهیدەکانی ئێران
ماڵپەڕی ئەرمەنستانی "نێوز"هەواڵی داکە پەرلەمانی ئەرمەنستان لە کاتی دەسپێکرانی کۆبوونەوە ودانیشتنی ئەمڕۆی ڕێزی گرت لەیادی شەهید ئایەتۆڵڵلاڕەئیسی وهاوڕێکانی
نوێنەرانی پەرلەمانی نیشتمانی ئەرمەنستان لە سەرەتای دەسپێکرانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ ڕێزگرتن لە سەرۆک کۆمار، وەزیری کاروباری دەرەوەوکاربەدەستانی پلەبەرزی تری ئێرانی کە لەکارەساتی کەوتنە خواری کۆپتەرەکە شەهیدبوون ، یەک دەقە بیدەنگ بوون.ماڵپەڕی ئارمن پرێس دوێنێ بە گیڕانەوە لە پەیامی سەرەخۆشی نیکۆل پاشینیان ، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان ، ڕوولە مەقامی مەزنی ڕێبەری حەزرەتی ئایەتۆڵللاخامنەیی نووسیی: من لە گەیشتنی هەواڵی کۆچی ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێران وشاندی هاوڕێ سەرم سۆڕماوتکادەکەم کە هاوخەمی من ، دەوڵەت ونەتەوەی کۆماری ئەرمەنستان بە بۆنەی شەهادەتی دوست وهاوکاری ئازیزمان سەرۆک کۆمارسەیید ئیبراهیم ڕەئیسی ، وەزیری کاروباری دەرەوە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵلاهیان وهاوڕێکانی وەربگرن. ناوبراو وتی: حکۆمەتی کۆماری ئەرمەنستان وخەڵکەکەی لەم دەورانە سەخڵەتەدا لە تەنیشت خەڵکی دراوسێی ووڵاتی دوست وبرادەری ئێمە کۆماری ئیسلامی ئێران دادەبن.
.