هەڵمەتی بە مووشەک لە خاکی لوبنانەوە بۆ نێو خاکی داگیرکراو
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە هەڵمەتێکی بە مووشەک لە لوبنانەوە بۆ نێو خاکی داگیرکراو بەڕیوە چوەو بەهۆیەوە ئاژیری مەترسی لە شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان وەدەنگ هاتوە.
لەئاکامی هاوێژرانی چەند موسەک لە خاکی لوبنانەوە بۆ نێو خاکی داگیرکراو ئاژیری مەترسی لە ناوچەکانی بیسەو حانیتاو شلۆمی و جەلیلی ڕۆژئاوا ڕەئس ناقورە وەدەنگ هاتوەو لەهەمان کات دا کەناڵی دوازدەی تەلەفزیۆنی زایۆنیستەکان ڕایگەیاند کە دوو مووشەکی دژی دەبابە بەڕێکراونە ناوچە زایۆنیست نشینەکانی مرگلیوت"ی نزیک لە سنورەکانی لوبنان.
حیزبوڵڵای لوبنان لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو و لەئاکامی دڕندەکاری سامناکی ئەو ڕژیمە لە کەرتی غەزەو لەخوێن وەردرانی ژومارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی فەلەستین لەو ناوچە بنکەکانی ئەو ڕژیمەی لە باکوری خاکی داگیرکراو کردۆتە ئامانج و ئەو بابەتەش بۆتە هۆی ترس و سامی زایۆنیستە شارۆچکە نشینەکانی ئەو دەڤەرانە.
تاکوو ئێستا بەدەیان هەزار زایۆنیست لە ترسی هەڵمەتی خۆڕاگری شارۆچکەکانی نزیک سنورەکانی لوبنانیان بەجێ هێشتوە.