May 28, 2024 08:02 Asia/Tehran

وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی نیشتمانی یەمەن ڕەخنەی گرت لە دڕێژەی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست لە ڕەفەح و گرینگینەدانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە

وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی نیشتمانی یەمەن ڕایگەیاند کە دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە ڕەفەح پێشێلی بەئاشکرای یاسا نێونەتەوەیەکان و یاسای نێونەتەوەیی و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانە.

لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە درێژەی ئەو دڕندەکاری و دەستدرێژکاریانە لە کەرتی غەزەو لەلایەن ئەو ڕژیمەوە هەرتەنیا پەیوەندی نیە بە سنورەکانی خاکی داگیرکراوی فەلەستینەوە بەڵکوو لێکەوتەیەکی مەترسیداریشی دەبێ بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهانی بەتایبەت ئەوەی کە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی ڕژیمەکانی لایەنگری ئەو زایۆنیستانە.

ئەو وەزارەتخانە هاوکات داواشی لە کۆمەڵگەی جیهانی و بەتایبەت ئەمریکا کردوە کە کە بەپێی ئەرکەکانی وەک ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئاسایش پاڵپشتیەکانی خۆی لە زایۆنیستەکان ڕابگرێ و پێداگری کرد کە لایەنگری لەو ڕژیمە هەڕەسییەک دەبێ بۆسەر مانەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان.

سەرپەیڤ