ئەندامی ئەنجومەی شەڕی ڕژێمی داگیرکەر: ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس پێویستییەکی ستراتژیکە
ئەندامێکی ئەنجومەنی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی وێرای دانپێدانان بە تێک شکان، ڕێککەوتن لەگەڵ خۆڕاگری فەلەستین لە بواری ئاڵ و گۆڕی دیلەکان و ئاگربەسی بە پێویستییەکی ستراتژیک وەسف کرد.
گادی ئایزنکوت لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ لێزنەی کاروباری دەرەوەی کنێسێتی ئەو ڕژێمە ڕایگەیاند : وەستاندنی پەلاماری بۆسەر ڕەفەح بۆگەیشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە گۆڕینەوەی دیلەکان باشترین کارە.
ئەم کاربەدەستە زایۆنیستە بەڕاگەیاندنی ئەوەی خۆڕاگری فەلەستین خەریکە دیسان دەسەڵاتی خۆی لە غەززە بە دەست دێنێتەوە وتی :ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس ئێستا پێویستییەکی ستراتژیکە.
ئایزنکوک بە ئاماژەدان بە لاوازی سوپای داگیرکەر بۆ دابین کردنی ئاسایشی هێزەکانی لە غەززە وتی : ئەرتەش دەستهاتی بووە بەڵام بەتەواوی بەسەر حەماس سەرنەکەوتووە.
ناوبراو درێژەی شەڕ لە غەززەی بەنیشانەی سەرنج نەدان بە چارەنووسی دیلە زایۆنیستەکان وەسف کرد و وتی : لە ئەنجومەنی شەڕ سەبارەت بە پێویستیی ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس سەبارەت بە گۆڕینەوەی دیلەکان هاوبیروڕایی لە ئارادایە.