May 28, 2024 14:15 Asia/Tehran

میدیا عیبری زمانەکان ڕایانگەیاند کە هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناکۆکی نێوان کاربەدەستانی ڕژیمی زایۆنیست، بنیامین نەتانیاهۆ بەنیازی هەڵوەشاندنەوەی لیژنەی شەڕەکەیەوەیەتی.

کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی ڕژیمی زایۆنیست ڕایگەیاند کە نەتانیاهۆ ئامادەیە لەدوای وریایی دانەکانی بنی گانتز لیژنەی شەڕی ڕژیمەکەی هەڵوەشێنێتەوە.

"بنی گانتز"و "گادی ئایزنکووت" دوو کەس لە ئەندامانی لیژنەی شەڕی ئەو ڕژیمەن کە بەرلەمە هەڕەشەیان لە بنیامین نەتانیاهۆ کردبوو کە لەو لیژنە دەچنە دەر.

ئەوان داوایان لە نەتانیاهۆ کردبوو لەمیانەی پڕۆژەیەکی بەپەلەدا پڕۆگرامی قۆناغی دوای ئەو شەڕە دەستنیشان بکا.

ناکۆکی نێوان نەتانیاهۆو وەزیرەکانی لە پەرەسەندنە، بەجۆرێک کە نەتانیاهۆو یواو گاڵانتی وەزیری شەڕی ئەو ڕژیمە لە دوو هەفتە لەمەوبەرەوە پێکەوە قسە ناکەن وگاڵانتیش لە پریسکۆنفڕانسێک دا ڕەخنەی گرتبوو لە پیلان و پڕۆگرامەکانی نەتانیاهۆ سەبارەت بە قەیرانەکەی کەرتی غەزە.

سەرپەیڤ