کاردانەوەی نتانیاهۆ بە بانگەشەی باێدن لەبارەی گەڵاڵەی نوێ ئاگربڕلە غەززە
بائەوەی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگەشەی گەڵاڵەی نوێ بۆ غەززەدەکات کە باس لە ئاگربڕدەکات، بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وێڕای ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی لەگەڵ ئەم گەڵاڵەیە ، وتی کە درێژە ئەدات بەم شەڕە هەتا کاتی" بەدی هاتنی هەموو مەبەست وئامانجەکان"
شەڕتەنیا کاتێک کۆتایی پێ دێت کە هەموو مەبەست وئامانجەکان بەدی بێت، لەوان گەڕاندنەوەی هەموو بارمتە، یەخسیرانی ئیسرائیلی ولەنابردنی حەماس ، ئەمە قسەی بنیامین نتانیاهۆسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لەکاردانەوە بە وتاردانی جۆباێدن سەرۆک کۆماری ئەمریکایە. نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم ڕژێمە لەگەڵ کۆتایی دان بە شەڕ، ڕازی نابێت و هەروا هەتا بەدی هاتنی مەبەستەکانی خۆی بۆ "لەناوبردنی حەماس پێبەندە. نتانیاهۆهەروەها بانگەشەی کرد کە کابینەکەی ، بۆ وەرگرتنەوەی بارمتە کان لە خێراترین کاتی مومکین ، یەکپارچەیە وبۆ بەدی هاتنی ئەم مەبەستە ، هەموو
هەوڵی خۆی دەدات. ناوبراوکە چەکی پێشکەوتەی لەبەردەستی مەکینەی جەنگی ئیسرائیل داناوە هەتا خەڵکی فەلەستین شەهید بکات، بەم بانگەشەیە کە "کاتی کۆتایی شەڕهەیشتووە" وتی: نابێ ئەم کاتە لە کیس بدەین ، بەڵکۆ دەبێ دەرفەتی ئاشتی بە هەندبگرین وکەڵکی لیی وەربگرین .