لیبێرمەن پێشنیاری وەزارەتی شەڕی قەبووڵ نەکرد، نەتانیاهوو تەنگی پێ هەڵچنراوە
حوزهیران 03, 2024 09:00 Asia/Tehran
"ئاڤیگدۆر لیبێرمەن" بە ئاماژە بەوەی کە نەتانیاهوو لە ژێر گوشارێکی قورسدایە پێیداگرت کە پێشنیارەکەی بۆ گرتنەدەستی پۆستی وەزارەتی شەڕی قەبووڵ نەکردووە.
"ئاڤیگدۆر لیبێرمەن" ڕێبەری پارتی "ئیسراییل ماڵی مەیە" وتی کە نەتانیاهوو لە ژێر گوشارێکی قورسدایە، بەلام هەرگیز ناهێڵێ دوو جار لە کونێکەوە مار پێوەی بدات. ناوبراو وتی کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پێ باشترە و کابینەی نەتانیاهوو تەنیا شتێک کە بۆی گرینگە مانەوەی سیاسیی خۆیەتی و بەس.
لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا دوابەدوای سەرکەوتنەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە مەیدانی شەڕی زەوینیی غەززە، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی کەوتۆتە ژێر گوشارێکی قورسەوە و وێدەچی کە بە وەلانانی ''یواف گالانت" وەزیری شەڕی کابینەکەی، هەموو بەرپرسایەتیی ئەم شکستانەی خستۆتە ئەستۆی ئەو، بۆ ئەوەی خۆی دەرباز بکات لەو زەخت و گوشارانە.