لە دەسپێکی شەڕەوە هەشتا پەیامنێری فەلەستینی لە لایەن ڕژێمی داگیرکەرەوە قۆڵبەست کراون
ناوەندی بەرپرسی کاروباری دیلە فەلەستینییەکان ڕایگەیاند؛ ڕژێمی داگیرکەر لە دەسپێکی شەڕەوە تا ئێستا هەشتا پەیامنێری فەلەستینی قۆڵبەست کردووە.
ناوەندی بەرپرسی کاروباری دیلە فەلەستینییەکان ڕایگەیاند: لەم هەژمارە شەست و هەشتیان پەیامنێرانی کەرتی ڕۆژاوان و ئەوانی دیکە سەر بە کەرتی غەززە.
ڕژێمی داگیرکەر لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە شەڕێکی خوێناوی و کاولکەری دژ بە خەڵکی کەرتی غەززە وەڕێخستووە و زۆربەی بینا و باڵاخانەکان و ناوەندە گرینگەکانی غەززەی تیا بردووە و کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنەی وەڕیخستووە کە بۆتە هۆی ئەوەی هەژمارێکی زۆر لە خەڵکی غەززە بەتایبەت منداڵان بە هۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە گیانیان لە دەست بدەن.
لیژنەی بەرپرسی کاروباری دیلەکان و ئازادکراوانیش ڕایگەیاندووە کە هێزی داگیرکەری ئیسراییلی لە ماوەی بیستو چوار کاتژمێری ڕابردوودا دە فەلەستینیی دیکەی لە کەرتی ڕۆژاوا قۆڵبەست کردووە. لە نێو گیراواندا منداڵێک و چەن کۆنەدیلیش دەبیندرێن.