حوزه‌یران 06, 2024 11:05 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندرووستیی لوبنان ڕایگەیاند؛ لە دەسپێکی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنییەوە بۆ سەر ئەم وڵاتە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تا ئێستا چوارسەد کەس شەهید بوونە.

وەزارەتی تەندرووستیی لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند لە دەسپێکی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنییەوە بۆ سەر ئەم وڵاتە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تا ئیستا چوارسەد کەس شەهید بوونە و هەزار و ٦٠٣ کەسیش بریندار.

 وەزارەتی تەندرووستیی لوبنان هەروەها جەختی کرد؛ هەر لەم ماوەیەدا نزیکەی ٩٤ هەزار کەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و ئاوارە بوونە.

هاوکات ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤیش ڕۆژی چوارشەممە لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ سوپای ڕژێمی ئیسراییل لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تا ئێستا چەکی هەڵگری فۆسفۆڕی سپی دژبە لانیکەم ١٧ شارۆچکە لە باشووری لوبنان دەکارهێناوە کە گیانی خەڵکی مەدەنییان خستۆتە مەترسییەوە و بۆتە هۆی ئەوەی ژمارێک لەو خەڵکە ماڵ و زێدی خۆیان بەجێ بێڵن.

دوابەدوای پاڵپشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی جەنایەتە تۆقێنەرەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا ناوچە ئاوەدانەکانی باشووری لوبنانی داوەتە بەر پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی. 

سەرپەیڤ