خۆپیشاندان لە شەست ناوچەی سەرزەوینە داگیرکاوەکان و پێداگری لەسەر ئاڵ و وێری دیلە فەلەستینیەکان و گیراوانی زایۆنیستی
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند شەست ناوچە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین ئەمڕۆ چوارشەممە شایەتی خۆپیشاندان بوو کە تێیدا پێداگری کرا لەسەر پێویستی مۆر کرانی ڕێککەوتننامەی گۆڕینەوەی دیلەکانی فەلەستینی و گیراوانی زایۆنیستی.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان، خوپیشاندان لە زۆرتر لە شەست ناوچە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بۆ داواکاری بەمەبەستی ڕێککەوتنی خێرا لەگەڵ خۆڕاگری فەلەستین بە مەبەستی ئال و وێری دیلە فەلەستینیەکان و گیراوانی زایۆنیستی بەڕێوە چوو.
خۆیشاندەرانی ناڕازی لە تەل ئەبیل ڕێگە سەرەکییەکانیان داخست بوو .
کەناڵی دوازدەی ڕژێمی زایونیستیش ڕایگەیاند کە ناڕازیان لە تەل ئەبیب بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر درێژەی شەڕ و نەبوونی بەرنامەیەک لەلایەن کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئاڵ و وێری دیلە کانی فەلەستینی و گیراوانی زایۆنیستی شەقامە سەرەکییەکانیان داخست.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ زایۆنیستە ناڕازییەکان کە خوازیاری ئاڵ و وێری دیلە فەلەستینییەکان و گیراوانی زایۆنیستی بوون تێکهەڵچوون.