یەحیا سەریع: پاپۆڕشکێنێکی بەریتانی و دوو گەمیی زایۆنیمان پێکاوە
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە ئەم هێزانە پاپۆڕشکێنی هێزی دەریایی بەریتانیایان لە زەریای سوور و دوو گەمیی سەر بە ڕژێمی زایۆنییان لە دوو هەڵمەتدا و بە مووشەکی بالستیک پێکاوە.
سەرتیپ یەحیا سەریع ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ئێمە لە دەریای سووردا بە مووشکی بالستیک هێرشمان کردۆتە سەر پاپۆڕشکێنی دایمۆند سەر بە هێزی دەریایی ئینگلیز و دوو گەمیی دوژمنی زایۆنی.
ناوبراو وتیشی: ئامانجی ئێمە لەو هێرشە، یارمەتیدانی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین و وەڵام دانەوەی قەڵاچۆکرانی فەلەستینییەکان لە ئۆردوگای نوسەیراتدایە.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕاشیگەیاند: لە دوو هەڵمەتی جیاجیادا لە دەریای سوور گەمیی "نۆردرنی" ئاوری تێبەربوو و گەمیی "ئم ئس سی تاویشی" ـیش هێرشی کرایە سەر.
ناوبراو وتی: ئەم دوو گەمییە بە پێی راگەیاندنی فەرمی، یاسای قەدەغەی هاتووچۆ بەرەو بەندەرەکانی ڕژێمی ئیسراییلیان بنپێ کردبوو.