پەردەلادان لەسەر مووشەکێکی هایپڕسۆنیکی نوێی هێزە چەکدارەکانی یەمەن
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئەو وڵاتە لە هەڵمەتی بۆسەر کەشتیەکی زایۆنیست لەنێو دەریای عەرەب لە موشەکێکی هایپرسۆنیکی نوێ کەڵکی وەرگرتوە.
یەحیا سەریع" ڕایگەیاند کە ئەرەشی یەمەن موشەکێکی هایپڕسۆنیکی نوێی لە چەکە موشەکیەکانی خۆی زیاد کردوە.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە ئەو موشەکە لە هێرش بۆسەر کەشتی ئیم ئیس سی سارا وی لەنێو دەریای عەرەب لەلایەن ئەرتەشی وڵاتەکەیوە کەڵکی لێ وەرگیراوە.
سەریع پیداگری کرد کە ئەو موشەکە هایپڕ سۆنیکەی بەرهەمی یەمەن خاوەنی تیکنۆلۆژیای پێشکەوتوەو بەوردی ئامانجەکەی دەپێکێ و مەودایەکی زۆریش دەبڕی.
ناوبراو وتی کە لەداهاتوودا چەند وێنەیەک لە تەقاندنی ئەو موشەکە هایپڕسۆنیکە نوێەو وردەکاری دیکەی لەلایەن بەڕێوەبەری هەواڵدەری شەڕی یەمەنەوە بڵاو دەکرێتەوە.
شایانی باسە یەمەن ڕایگەیاندوە کە بەئاراستەی پاڵپستی لە خەڵکی خۆڕاگری فەلەستین مۆڵەت و دەرفەت نادا کە هیچ کەشتیەکی زایۆنیست یان کەشتی بەرەو خاکی داگیرکراو لە دەریای عەرەب و سورەوە تێ پەڕن.