حوزه‌یران 29, 2024 08:06 Asia/Tehran

ناڕازیە توڕە زایۆنیستەکان لەدەرەوەی ماڵی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی خۆپیشاندانیان وەڕی خست.

خۆپیشاندانی بەربڵاوی ناڕازیە زایۆنیستەکان لەبەردەرکی ماڵی نەتانیاهۆ لە قودسی داگیرکراو بە دروشم بۆ لەسەرکارلابردنی ناوبراو لەدەسەڵات بەڕێوە چوو.

ناڕازیە زایۆنیستەکان لەو خۆپیشاندانە وێرای ئاماژە بە بێ دەسەڵاتی کابینە هاوپەیمانیەکەی نەتانیاهۆ بۆ وتووێژ لەگەڵ حەماس بەئامانجی ڕزگارکردنی گیراوە زایۆنیستەکانیان لەدوای نزیکەی نۆ مانگ شەڕ خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی کێنێسێت و بەرێوەبردنی هەڵبژاردنی  زووتر بوون لە خاکی داگیرکراودا.

هاوکات هەر ئەو خۆپیشاندەرانە بەدانی دروشم ئاماژەیان کردە گەندەڵی نەتانیاهۆو کابینەکەی.

تورەیی زایۆنیستەکان لەکاتێکدا بەدژی هەنگاوو هەڵوێستەکانی نەتانیاهۆ سەری هەڵداوە کە بارگرژیەکانی لەگەڵ حیزبوڵڵا لە شەڕگەی باکوریش پەرەی سەندوەو ڕەنگە شیڕێکی هەمەلایەنە لەگەڵ ئەو بزاڤە زۆرجار لەلایەن کاربەدەستانی زایۆنیست هاتۆتە ئاراوە.

سەرپەیڤ