حوزه‌یران 29, 2024 10:35 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە چوار کەشتی ئەمریکی و زایۆنیستی لەنێو دەریای سوورو مەدیترانە کردۆتە ئامانج.

سەرتیپ یەحیا سەریع"ی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەو پەیوەندیەدا ڕایگەیاند کە لە وڵامی پەلاماری دەستدرێژکارانە بۆ سەر وڵاتەکەی، هێزەکانی یەمەن چوار هەڵمەتی تایبەتیان کردۆتە سەر کەشتیە ئەمریکی و زایۆنیستیەکانی نێو دەریای مەدیترانەو سوور.

لەئاکامی هەڵمەتی یەکەم کە بە بەشداری خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بەڕێوە چوو نەوتهەڵگری والێر کە بەرەو بەندەری حەیفا دەچوو پێشێلی یاسای قەدەغەی هاتووچۆی لەلایەن یەمەنیەوە کردبوو، کرایە ئامانج.

ناوبراو هاوکات ڕاشیگەیاند کە ناوگانی ئەمریکی دیلۆنیکس" ی نێو دەریای سوریش بەهۆی چەند مووشەکی بالستیکەوە وەبەر هێرش درا موشەکەکانیش بەوردی ئەو ئامانجەیان پێکاو کەشتی جوهانیس مایرێسک'ی سەر بە کۆمپانی بەلەمەوانی مێرسکیش لەبەر پێشێلی ڕێوشوێنەکان لەلایەن چەند کەشتی ژێرئاویەوە کراوەتە ئامانج.

سەریع هەروەها وتیشی کە کەشتی یوانیس"یش هەر بەهۆی پێشێلی یاساکان وەبەر هێرش دراوە و هەڵمەتەکانیشمان تا کۆتایی دەستدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەزە هەروا بەردەوام دەبن.

سەرپەیڤ