هێرشی سوپای یەمەن بۆ سەر چوار گەمیی سەربازی و بازرگانی لە چوار دەریادا
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە دەریای سوور، دەریای عەرەب، ئۆقیانووسی هیند و دەریای مەدیتەرانە چوار ئۆپەراسیۆنی جیاجیایان بەڕێوە بردووە.
یەحیا سەریع ڕاشیگەیاند: لە پێناو پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین و خەباتکارانیان و لە وەڵام بە جەنایەتەکانی دوژمنی زایۆنی دژ بە خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە و وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن، هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە چوار هەڵمەتی سەربازیی بێوێنەدا هێرشیان کردە سەر چوار گەمیی سێگۆشەی شەڕاشۆیی ئەمریکا، ئینگلیز و ئیسراییل.
هێزی مووشەکیی یەمەن گەمیی ئیسراییلیی "ئم ئس سی یونیفیک"ی لە دەریای عەرەب کوتا، گەمیی ئینگلیزی "ئانویڵ پۆینت"ی لە ئۆقیانووسی هیند پێکا، گەمیی نەوتهەڵگریی ئەمریکایی "دێلۆنیکس"ی لە دەریای سوور مووشەکباران کرد و لە دەریای مەدەیترانەیشدا هێرشی کردە سەر گەمیی لاکی سەیلۆری ئەمریکایی.