ته‌مووز 04, 2024 13:30 Asia/Tehran

دوو چەکداری رژێمی زایۆنی لە هەڵمەتی هێزە خۆڕاگرەکان لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو، کوژران.

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ لە هەڵمەتێکدا بە چەکی سارد لە ناوەندێکی تیجاری لە شارۆچکەی "کرێمئیل" هەڵکەوتوو لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو دوو چەکداری ئیسرائیلی کوژران و یەکێکیش بریندار بوو.

میدیا ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند کە چەکدارانی ئەو رژیمە، جێبەجێکەر وئەنجامدەری هەڵمەتەکەیان بە گولـلە کردۆتە ئامانج. چەند سەرچاوەیەکی هەواڵییش، ڕایانگەیاند؛ جێبەجێکەری هەڵمەتەکە، شەهید"جەواد رەبیع" خەڵکی ئاوایی "نەحف" لە ناوچەی "ئەلجەلیل ئەلئەعلا" هەڵکەوتوو لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو بووە. هەرلەو بارەوە، بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش لە بەیاننامەیەکدا وێڕای پەسندانی هەڵمەتی دژە زایۆنی لە شاری "کرێمئیل" لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان، پێی داگرت لەسەر بژارەی خۆڕاگریی دژ بە داگیرکەرانی قودس.

جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لەو بەیاننامەدا ڕایگەیاند: هەڵمەتی شارۆچکەی کرێمئیل سەلماندی کە خۆڕاگریی تەنیا بژارەی گەلی فەلەستینە بۆ دەرپەڕاندنی داگیرکەرانی زایۆنی لەو سەرزەوینەو بەرەوڕووبوونەوەی ژینۆساید و تاوانە دڕندانەکانی دوژمن.

سەرپەیڤ