درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینی زایۆنییەکان دژ بە "بێنیامین نەتانیاهو"
ناڕازییانی زایۆنیست، دژ بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل خۆپێشاندانیان کرد.
خەڵکی تەلاویڤ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی "بێنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هاتنەسەر شەقامی "ئیالون" و لەدژ نەتانیاهو دروشمیان دا.
ناڕازییانی زایۆنی بە خۆپێشاندان لە تەلاویڤ، خوازیاری ڕووخانی کابینەی نەتانیاهو و ڕێککەوتن لەگەڵ بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) بوون بەمەبەستی پێک گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان.
خۆپێشاندان لە شەقامی "کابلان"ی شاری تەلاویڤ و شارەکانی قودس، حەیفاو قیسارییەو لەبەردەم شوێنی تایبەتی مانەوەی نەتانیاهوش بەڕێوەچوو.
هەرلەو پەیوەندییەدا، "ئیسحاق هێرتزوگ"ی سەرۆکی رژیمی زایۆنیستی پاش تێپەڕینی نۆ مانگ لە دەسپێکی شەڕ دژ بە کەرتی غەززەو بێ ئاکامبوون لە مسۆگەرکرانی ئامانجە ڕاگەیێندراوەکانی رژیمی زایۆنی، خوازیاری ئاڵوگۆڕی گیراوانی ئەو رژێمە لەگەڵ بەدیلگیراوانی موقاوەمەی فەلەستین بوو.