ته‌مووز 10, 2024 11:18 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی سعودیا لەمیانە گوتارێکی پێداگری کرد لەسەر پێویستی یەگجار زۆری ڕاگیرانی شەڕەکەی غەزەو هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی لەهەمبەر فەلەستین.

"فەیسەڵ بن فەرحان"ی وەزیری دەرەوەی سعودیا لەمیانە گوتارێکی ئانلاین لەنێو کۆنفڕانسی ساڵانەی ناوەندی توێژکاری کەنداوی فارس لە زانکۆی کەمبریجی ئینگلیز وێرای راگەیاندنی ئەوەی کە لەپەیوەند لەگەڵ شەرەکەی غەزە، سوورە لەسەر پێویستی ڕێگە چارەسەرێک بۆ کۆتایی هاتنی ئەو شەڕە لەنێوان خەڵکی فەلەستین و زایۆنیستەکان دا پێداگریشی کرد کە هەڵوێستی وڵاتەکەی لەهەمبەر فەلەستین ناگۆڕێ.

ناوبراو لەو پەیوەندیەدا وتی: سازکردنی حکومەت و وڵاتی فەلەستین گرینگترین بابەتە بۆ ئێمەو هەر بۆیەش ڕاگیرانی شەڕەکەی غەزە یەگجار گرینگە.

 وەزیری دەرەوەی سعودیا وتی: بێتوو وڵاتی فەلەستینی دانەمەزرێ لە ناوچەکە هێوری و ئاسودەیی جێگیر نابێ، دیارە کۆمەڵی نێودەوڵەتی هاودەنگ و کۆکە لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەچارەسەرێک بۆ جێگیرکردنی سەقام لە ناوچەو پێکهێنانی حکومەتی فەلەستین.

سەرپەیڤ