هێرشی ئەنساروڵڵای یەمەن، مایەپووچبوونی گرینگترین بەندەری رژێمی زایۆنی لێکەوتەوە
بەندەری "ئوم رەشاش" یان هەمان ئیلات وەک گرینگترین بەندەری رژێمی زایۆنیستی دوای هێرشی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ وەستاندنی تیجارەتی دەریایی لەگەڵ ئەو رژیمە، مایەپووچبوونی ڕاگەیاند.
ماڵپەڕی "گەمییەوانی جیهانی" لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، بەندەری "ئوم ڕەشاش" لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان لە ئەنجامی هەڵمەتی هێزە چەکدارەکانی یەمەندا، مایەپووچ بوو.
"گیدئون گیلبرت" بەڕێوەبەری بەندەری ئوم ڕەشاش لە ڕاپۆری حەوتی ژولای (١٧ی پووشپەڕ) ی خۆی بۆ لێژنەی ئابوریی کنێسێت(پەرلەمان) ی رژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ئەو بەندەرە لە هەشت مانگی ڕابردووددا، هیچ چالاکییەکی نەبووەو داهاتێکی دەس نەکەوتووە.
ماڵپەڕی گەمییەوانی جیهانی، هۆی مایەپووچبوونی بەندەری ئوم ڕەشاشی گەڕاندەوە بۆ ڕێگریی ئەنساروڵڵای یەمەن لە تیجارەتی دەریایی وڵاتانی دیکە لەگەڵ رژێمی داگیرکەر.
رۆژنامەی عەرەب زمانی "رای الیوم" یش لەم دواییەدا نووسی: هەڵمەتی پشتگرانەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە تاقمە خۆڕاگرەکان و گەمارۆی دەریایی رژێمی زایۆنیستی، تەلاویڤی خستووەتەژێر گوشار.