ته‌مووز 16, 2024 11:45 Asia/Tehran

موسڵمانانی دانیشتووی لەندەن و چەند شاری دیکەی ئینگلیز لە رۆژانی تازیەباریی بۆ ئیمام حوسێن(ع) و یاوەرانی، بە خوێندنەوەی نەوحەو پێهەڵاگوتن و شینگێڕیی، یادو بیرەوەری شەهیدانی کەربەلا زیندوو رادەگرن.

لە زۆربەی وڵاتانی ئوروپا، موسڵمانان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی تازیەباریی، خۆیان ئامادە دەکەن، یەک لەو وڵاتانە کە موسڵمانان تێیدا، زۆر چالاکن، ئینگلیزە، موسڵمانانی دانیشتووی لەندەن و چەند شاری دیکەی ئینگلیز لە رۆژی عاشورادا، دەستەو گرووپەکانی تازیەباریی وەڕێ دەخەن و بە خوێندنەوەی نەوحەو شینگێڕیی، یادو بیرەوەریی شەهیدانی کەربەلا زیندوو دەکەنەوە.

حەشیمەتی زۆری موسڵمانان لە ئینگلیز بووەتەهۆ هەتا رۆژانی موحەڕەم ببێتە وارگەو گۆڕەپانێک بۆ پێشاندانی خۆشەویستیی وهۆگریی تایبەت بەرامبەر ئیمامی حوسێن(ع) و یارانی بە ئەمەگی ئەو حەزرەتە.

ڕێوڕەسمەکانی تایبەتی مانگی موحەڕەم و کۆڕ و نێوەندەکانی تازەیەداریی ئیمام حوسێن(ع) جگە لە لەندەن لە شارەکانی مەنجستەر، بیرمنگهام، لیڤرپول، کاردیێف، گلاسکۆ و نیوکاسلیش بەڕێوە دەچێ.

شیعەکانی ئینگلیز لە رۆژانی تازیەبارییدا، دەست دەکەن بە دوعاو نزاو پاڕانەوە و یان ڕۆژ گرتن، هەتاکوو روح و گیانیان بۆ رۆژی عاشورا ئامادە بکەن. لە شاری لەندەن، ئەوینداران وهۆگرانی سالاری شەهیدان لە چەندین دەستەو گرووپدا، مەودایەکی سێ کیلۆمەتریی بەپێ ڕێ دەکەن.

سەرپەیڤ