ته‌مووز 18, 2024 10:56 Asia/Tehran

جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان پێی داگرت: باهۆزی ئەقسا بەهەموو ڕووداوەکانییەوە، خاڵێکی وەرچەرخانە بۆ بوژاندنەوەی پرسی فەلەستین.

"نەعیم قاسم" جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ئەمڕۆکە، ئیسرائیل دەستی کردووە بە کاولکاریی و لەناوبردن، لەبەرچی؟ لەبەر ئەوەی کە خۆڕاگریی، لە سەقام، سەرکەوتن یان دوارۆژی خۆی بێهیوا بێ، بەڵام موقاوەمە بە سەبر و پشوودرێژییەوە، وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە. باهۆزی ئەقسا بەهەموو ڕووداوەکانییەوە، خاڵێکی وەرچەرخان بوو بۆ بوژاندنەوەی پرسی فەلەستین.

نەعیم قاسم وتیشی: ئیسرائیل ئیستا دەتوانێ درێژە بدا بە شەڕ وجەنایەت بەڵام ناتوانێ سەرەڕای خۆڕاگرییەک کە بڕیاری داوە سەربکەوێ یان بە پلەی شەهادەت بگات، ئامانجەکانی مسۆگەر بکا، خۆڕاگرییەک کە بڕیاری داوە پشوودرێژ بێ و لەگۆڕەپاندا بمێنێتەوەو شەڕ بکا، ئەو خۆڕاگرییە، سەرکەوتوو دەبێ.

ناوبراو وتی: ئەمریکاو ئیسرائیل خوازیاری وەستانی شەڕی غەززە نین، بەڵکوو خوازیاری ئاگربڕێک بە شێوازی ئیسرائیلن، ئەو بابەتەی کە حەماس و موقاوەمە، هەر قەبووڵیان نیە.

لەبارەی پشتیوانیی خۆڕاگریی لوبنان لە موقاوەمە لە غەززەش وتی: ئێمە پشتگری خۆڕاگریی لە غەززەین و درێژە دەدەین بەو داکۆکی کردن و پشتگرییەکەمان و لەبەر ئارمانجەکانمان و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنێک کە دوژمنی فەلەستین، لوبنان و مرۆڤایەتییە، درێژە بە خۆڕاگرییەکەمان دەدەین.

سەرپەیڤ