ته‌مووز 18, 2024 11:20 Asia/Tehran

عەرەبستان، درێژەی کوشت و بڕ و ژینۆسایدی گەلی فەلەستین بەدەست داگیرکەرانی زایۆنی، بەتوندی شەرمەزار کرد.

دەوڵەتی عەرەبستان لە دانیشتنێکدا کە دوێنێ سێ شەممە بە سەرۆکایەتی "محەممەد بن سەلمان"ی شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو، وێڕای شەرمەزارکردنی توندی بەردەوامیی کوشت و بڕی گەلی فەلەستین بەدەست داگیرکەرانی زایۆنی، جارێکی دیکە خوازیاری جێگیرکرانی ئاگربڕی خێراو پاوەجێ و داکۆکی لە خەڵکی سیڤیل و بێ دەرەتان بوو لە فەلەستینی داگیرکراودا.

دەوڵەتی عەرەبستان هەروەها جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر پێویستیی چالاکرانی میکانیزمەکانی وەڵامدانەوەی نێونەتەوەیی سەبارەت بە پێشێلکرانی بەردەوامی یاساوڕێساکان و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان١٣ی ژولای ئەمساڵ، درێژەی کۆمەلکوژیی گەلی فەلەستین لەلایەن داگیرکەرانەوە کە دواجار لە پەلاماردانی سەر ئوردوگای ئاوارەکان لە خان یونس هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززە، ڕووی دا، بەتوندی شەرمەزار کردو جەختی کرد لەسەر پێویستیی چالاک کرانی میکانیزمەکانی وەڵامدانەوەی جیهانی بەو تاوانکارییانەی رژیمی زایۆنیستی.

سەرپەیڤ