ئەنساروڵای یەمەن: ئۆپەراسیۆنی تلاڤیڤ تەنیا دەسپێکێکە
تهمووز 20, 2024 10:01 Asia/Tehran
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن وتی: ئۆپەراسیۆنی درۆنیمان لە تلاڤیڤ پێشەکییەکە بۆ فراوانکردنی ڕێوشوێنە سزادەرانەکانمان لە داهاتوودا.
حەزام ئەسەد وتیشی: دوژمنی زایۆنی له هەموو شارەکانی فەلەستیندا چاوەڕوانی هەڵمەتی هێزه چەکدارەکانی یەمەن بێ. ناوبراو ڕاشیگەیاند: تا دەسدرێژییەکانی زایۆنییەکان بەردەوام بێ، دوژمن ڕووبەڕووی زەبری قورستر دەبێتەوه.
ئەلئەسەد وتیشی: لە ئۆپراسیۆنی دژ بە دوژمنی زایۆنیدا چووینەتە قۆناغێکی ستراتژیکەوە، ناوبراو ڕایگەیاند: هاوکارییەکی تۆکمە و تەواو و نزیکمان لەگەڵ بەرەکانی دیکەی خۆڕاگری لە لوبنان، عێراق و فەلەستین هەیە. بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان چووە نێو ئاسمانی تلاڤیڤ و باڵەخانەیەکی نزیکی باڵیۆزخانەی ئەمریکای پێکا.