ته‌مووز 21, 2024 11:45 Asia/Tehran

کاربەدەستێکی ئەنساروڵڵا وتی ئێران لە ئۆپراسیۆنی سوپای یەمەن بۆسەر تەل ئەبیب دەستی نەبووە و ئاگاشی لێ نەبووە.

نەسرەدین عامر وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن چەند کاتژمێرێک دوای پەلاماری فرۆکە بێ فروکەوانەکانی ڕۆژی هەینی ی سوپای یەمەن  بۆسەر تەل ئەبیب وڵامی هەموو ئیدیعاکان سەبارەت بە دەست تێدابوونی ئێران لەم پەلامارانەی دایەوە و پێداگری کرد کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ دەورێکی لەم بڕیارگرتنە دا نەبووە.

ئەم قسانە دوای ئەوە کراوە کە لە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان لە نیزیکایەتی نوێنەرایەتی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب تەقییەوە کە بە هۆیەوە کەسێک کوژرا و چەندکەسیش بریندار بوون و بیناکانی دەورووبەریشی زیانیان وێ کەوت .

بەوتەی وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی  ئەم پەهپادە  لە چەشنێک بووە کە هەتا نیزیکایەتی 1120 مایلی بڕیوە  . 

ناوبراو ئیدیعای کردووە کە بڕی ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بۆ گەیشتن بە تەل ئەبیب لە یەمەن و فڕین بەپێی ڕێگەی فەرزی لە ڕێگەی سینا و لەسەر دەریای مەدیتەرانەوە بەس نییە . 

بەڵام نەسرەدین عامر وتی  ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە تەیارکراوە بە تەکنۆلۆژیگەلێک کە بە دژواری لێ تێ دەگەن.

سەرپەیڤ