فەرمانی گاڵانت بۆ سەرکوتی فەلەستینیەکان لە کەرتی ڕۆژئاوایی
یوئاف گاڵانت وەزیری شەڕی ڕژیمی زایونیستی بە ڕاشکاوی ڕایکەیاند فەرمانی بە ئەرتەشی ئیسرائیل داوە هەموو گرووپە خەباتگێڕەکان لە باکووری کەرتی ڕوژئاوایی سەرکوت بکات .
یوئاف گاڵانت کە چووبووە فەرماندەرایەتی ناوەندی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند فەرمانی بە هێزەکانی ئەو ناوچە دراوە تا بە شێوەی سیستماتیک هەموو گرووپەکان و ڕەوتەکانی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوایی سەرکوت بکات و لەناوی ببات . وەزیری شەڕی ڕژیمی زایونیستی بانگەشەی کرد کە گرووپەکانی خۆڕاگری پێکهاتوو لە کەرتی ڕوژئاوایی بە پشتیوانی و ڕێنوێنی ئێران پێکهاتوو لەم ڕووەوە ئێمە ئامێرگەەلێکی نوێ بۆ وێنە ئوپڕاسیونی ئاسمانیمان لە کەرتی ڕوژئاوای چالاک کردووە و ئەگەر پێوێستیش بکات پەرەی پێی ئەدەین .
وەزیری شەڕ بۆ لێکدانەوەی دوایین هەوڵەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ بەرەنگار بوونەوە ئوپڕاسیونی گرووپە فەلەستینەکان و لەناو بردنی ناوەندەکانی خەباتگێڕی ئەوان لە ئوردووگاکانی باکووری کەرتی ڕۆژئاوایی هاتووەتە ناوچەی ناوەندیی فەرماندەرایەتی و لە گەڵ فەرماندەکانی وتووێژی کرد بوو. . وەزیری شەڕی ڕژیمی زایونیستی لە کۆتایی ئەو دانیشتنەدا دانی بەوە دانا کە من کۆتاییم دا بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئاسایشی ئەو ناوچە و ئەو ناوچە لە ڕوانگەی خەباتگێڕیەوە گەیشتووەتە لوتکە .