ته‌مووز 24, 2024 12:16 Asia/Tehran

خۆڕاگری لوبنان بۆ پشتیوانی کردن لە خەڵکی غەززە وخۆڕاگری فەلەستین ولە وەڵام بە دەستدرێژکاری زایۆنیەکان ، چەند شوێن وناوەندی ئەم ڕژێمەیان لە باکووری فەلەستینی داگیر کراو دایە بەر دەسڕێژ.

حیزبۆڵڵای لوبنان بە چەند خۆفڕی تەقێنەرپەلاماری کردە سەر بنکە وناوەندی چیای" نیریا" مەقەڕی فەرماندەیی ئەو گوردانانەی کە ئێستاکە لەلایەن هێزگەلێک لە تیپی گولانی داگیرکراون. حیزبۆڵڵای لوبنان ڕایگەیاند لەم پەلامارە ئاسمانیەدا شوێنی سەقامگیرکرانی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بەوردی درایە بەرپەلامار.

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان هەروەها ڕایگەیاند بنکە وناوەندی فەرماندەیی گوردانی" ئەلسەهل" لە پادگانی " بەیت هلل" یشی بەموشەکی فەلەق داوەتە بەرپەلامار.

خۆڕاگری لوبنان دوێنێ هەروەها ، بنکە وناوەندی زایۆنیستی " ئەلمەرج" یشتی بە موشەکی برکان دایە بەر پەلامار.

خۆڕاگری لوبنان هەروەها پادگانی ڕامیم"ی بە گوللە هاوەنی قورس بەشێوەی ڕاستەوخۆ دایەبەر دەسڕێژ. میدیا زایۆنیەکان ڕاپۆرتیان دا هەشت تیمی زایۆنی کوژێنەری ئاگرهەوڵ ئەدەن ئاگری سەرچاوەگرتوو لە پەلامارە موشەکی وخۆفڕەکانی حیزبۆڵڵای لوبنان لەشاری ئەلجەلیل هەڵکەوتوو لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوبکۆژیننەوە. ڕۆژنامەی عیبری "یەدیعوت ئاحارونووت" نووسیی دوابەدوای داکەوتنی موشەکەکان لە نزیک شارۆچکەی کریات شەمونە، حورفیش ویەهودا ئاگەرکەوتەوە. 

سەرپەیڤ