ته‌مووز 29, 2024 09:45 Asia/Tehran

ڕژێمی زایۆنی بانگەشەی کردووە کە ناوچەی "مەجدەل شەمس" هەڵکەوتوو لە جەولانی داگیرکراوی سوریا لە لایەن حیزبوڵاوە هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر و بە هۆی ئەو هێرشەوە تا ئێستا ١٢ کەس کوژراون و چل کەسیش بریندار بوون.

ئەوە لە کاتێکدایە کە خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامدانی ئەو هێرشەی لێبڕشتانە ڕەت کردەوە و پێیداگرت کە ئەم گرووپە هیچ پێوەندییەکی بەو هێرشەوە نییە و بە هیچ لەونێ ناچێتە ژێر باری وەها تۆمەتێک.

لە لایەکی دیکەوە بنکەی هەواڵیی ئاکسیۆسی ئەمریکا بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی ئەمریکایی جەختی کردووە کە حیزبوڵڵا رایگەیاندووە هۆکاری ڕووداوەکەی ناوچەی "مەجدەل شەمس" لە جەولانی داگیرکراو، مووشەکی دژەئاسمانیی ئیسراییل بووە.

هێزێکی فریاگوزاری ئیسراییلیش وتوویەتی کە چەن شایەتحاڵ بڕوایان وایە هۆکاری تەقینەوەکە مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی ئیسراییل بووە بەڵام ئەم کەسە لە ترسی دەستبەسەرکرانی، ڕێگای نەداوە ڤیدیۆی لێ بگیردرێ. 

هەروەها سەرچاوە هەواڵییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە راپۆرتیان داوە کە ڕژێمی زایۆنی پێنج گوندی باشووری لوبنانی بۆردومان کردووە . لەم پەلامارانەدا هەروەها گوندەکانی کەفەرکەلا، دەڤەری "ئەلبەرج"ی باکوور و گوندی "تەیرحەرفا"ـیش نۆردومان کراون. 

سەرپەیڤ