وریاییدانی زۆر توندی کاربەدەستێکی لوبنانی بە زایۆنیستەکان
جێگری سەرۆکی پارلمانی لوبنان لەکاردانەوە بە ئەگەری پەلاماردرانی بەیروت و خەڵکی سڤیل لەلایەن زایۆنیستەکانەوە زۆر بەتوندی وریایی دایە ئەو ڕژیمە.
ئەلیاس بوسەعەب" وتی: خوازیاری لێکۆڵینەوەیەکی وردین لەسەر ڕوداوەکەی مەجدەل شەمس"ی گوڵانی داگیرکراوی سووریاو وتووێژیش بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاگربڕ لە کەرتی غەزە پەیوەندی هەیە بەو ڕوداوەوە.
بوسەعب وتی: نێوبژیوانەکان بەردەوام لە پەیوەندی دان لە گەڵمان و خوازیاری ئەوەن کە بارگرژیەکان پەرە نەستێنن، ئێمەش بەنیازی شەڕ نین بەڵام زایۆنیستەکان بەئامانجی شاردنەوەی بارودۆخی غەزە بەنیازن شەڕەکە پەرتە پێ بدەن.
جێگری سەرۆکی پارلمانی لوبنان وتیشی: عاموس هۆکشتاین"ی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین باش دەزانێ کە کۆنتڕۆڵی بەرەکان بەلەبەرچاوگرتنی شەڕەکەی غەزە ئەستەمەو پێویستە هەردوولا وەفادار بن بە بڕیارنامەکەی ١٧٠١"و ئەوەش بەڕیوە ناچی مەگە ئەو شەڕە ڕابگیردرێ.
ناوبراو پێداگری کرد کە لوبنان یەکگرتوەو بێتوو زایۆنیستەکان بڕیار بدەن کە زۆرتر هەڵکوتنە سەر ئەو وڵاتە، یەکگرتووتریش دەبێ.