ئاب 03, 2024 08:45 Asia/Tehran

خەڵکی چەند پارێزگەی یەمەن ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەمەبەستی وەفاداری بە خوێنی شەهیدان و لایەنگری لە غەزە تاکاتی سەرکەوتن بەڕێوە برد.

خەڵکی پارێزگەکانی سەعدەو ڕیمەو ماڕپ و عومران و ئاپ و تەعز، ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەمەبەستی وەفاداری بە خوێنی شەهیدان و لایەنگری لە غەزە تاکاتی سەرکەوتن بەڕێوە برد. 

لە ڕاگەیاندراوی خۆپیشاندانەکەی سەعدەدا وتراوە ئێمە سەرەخۆشی دەکەین لە گەلانی فەلەستین و لوبنان بەبۆنەی شەهیدبوونی ڕێبەرەکانی خۆڕاگری ئیسماعیل هەنیەو فواد شوکرو تیرۆری دڕندەکارانەی ئەو دوو سەرۆکە کە بە مۆڵەتنامەی ئەمریکا بەڕێوە چوە، شەرمەزار دەکەی ودەڵیین کە ئەو کردەوانە هیچکات دوژمن ڕزگار ناکا لە چارەنووسی مسۆگەری لەنێوچوونەکەی.

لە ڕاگەیاندراوی ئەو خۆپیشاندانەدا پێداگریش کراوە کە کاتی بێدەنگەکردن لە دڕندەکاریەکانی دوژمن کۆتایی پی هاتوەو کاتی خٶراگری و وڵامدانەوەی ئەو دەستدرێژکاری و تیرۆرانە هاتوە، هەربۆیە ئێمە پاڵپشتی دەکەین لە هێزی چەکدار و بەرەکانی خۆڕاگری بۆ وڵامدانەوەی دوژمنی زایۆنیست و ئەو ڕوداوانە متمانەمان بە سەرکەوتن لەنێو ناباو تاکاتی ڕاگیرانی شەرەکەی غەزە هەروا بەردەوام دەبین لەسەر لایەنگری لە گەلی فەلەستین.

سەرپەیڤ